د. رزگار سەعید حوسێن
یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری قوتابییان جگە لەوەی هاوکار و ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆیە بۆ گشت پرسەکانی پەیوەست بە خوێندن و قوتابییان و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی، هاوکات ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریکردنی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی لەسەرە، بە تایبەتی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە کاروباری قوتابییانەوە کە هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکانن. هەروەها سەرپەرشتی و چاودێریی هەموو ئەو سەنتەر و لیژنە و چالاکییانە دەکات کە تایبەتن بە قوتابییان.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، نووسینگەیەکی هەیە لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی، کە پێکهاتوون لە بەڕێوەبەر و چەند فەرمانبەرێک. ئەم نووسینگەیە ڕۆژانە کاروبارەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ڕێکدەخات و بەرپرسیارە لە وەرگرتن و دەرکردنی نووسراوەکانی پەیوەست بە فاکەڵتییەکان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و دامودەزگاکانی تر. هاوکات بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان و دانانی چاوپێکەوتنی یاەیدەدەری سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ قوتابییان و هەموو ئەو کەسانەی کە داوای دیتن و چاوپێکەوتن دەکەن.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، ئەندامە لە لیژنەی باڵای خوێندن و پلاندانان و وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. ئەم لیژنەیە ساڵانە چەند کۆبوونەوەیەک ڕێکدەخات تایبەت بە دانانی پلانی وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆکان و پێداچوونەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان و هەر پرسێکی تری تایبەت بە کاروباری قوتابییان.
بۆ پێوهندی گرتن:
ئیمهیل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تهلهفۆن: ٠٧٥٠٤٦٥٦٨٢٨
نووسینگه: له یهك شهممهوه تا پێنج شهممه، كاتژمێر ٨:٣٠ تا ١٤:٣٠