ئه‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه یه‌كێكه له گرنگترین به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆ و به شاده‌ماری به‌رێوه‌بردنی زانكۆ داده‌نرێت. چونكه له جێبه‌جێ كردن و راپه‌ڕاندنی كارووباری زانكۆ له رووی كارگێڕی و دارایی و یاسایییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تری زانكۆ له راستیدا ته‌واوكه‌ری هه‌موویانه. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه دوو به‌شی سه‌ره‌كی ده‌گرێته خۆی، كه بریتین له: (كارگێڕی و خۆیه‌تی) و (ئه‌رشیف(.
گرنگترین ئه‌رك و كاره‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه بریتین له:
أ- كارگێڕی و خۆیه‌تی
١. ده‌ركردنی فه‌رمانی دامه‌زراندن (هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست) بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی ده‌ست له كار كێشانه‌وه (استقاله) و كۆتایی هێنان به راژه‌ی (فصل) فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی زانكۆ به پێی ڕێنماییه‌كان.
٢. ده‌ركردنی فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ڕاژه و ته‌نسیب كردنی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ست به كاربوون و ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.
٣. ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی تایبه‌ت به پێدانی مۆله‌ت به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، وه‌ك: (مۆڵه‌تی ئاسایی، مۆله‌تی نه‌خۆشی، مۆڵه‌تی دایكایه‌تی، مۆڵه‌تی بێمووچه، مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقی فیدرال). هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی شاندكردنی فه‌رمانبه‌ران له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم.
٤. ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی چه‌سپاندنی (تپبیت) فه‌رمانبه‌ران دوای ته‌واو كردنی ماوه‌ی یاسایی پێویست. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی تایبه‌ت به چه‌سپاندنی ته‌مه‌نی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به پێی ڕێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی خانه‌نشین كردنی فه‌مانبه‌ران.
٥. ده‌ركردنی فه‌رمانی پێدانی نازناوی زانستی (مامۆستای یاریده‌ده‌ر و مامۆستا) بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌ووتنه‌وه، به پێی ڕێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانی خه‌رج كردنی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ران به گوێره‌ی پسپۆریه‌كانییان، به پشت به‌ستن به رێنماییه داراییه‌كان.
٦. ده‌ركردنی فه‌رمانی زانكۆیی نه‌هاتن بۆ فه‌رمانبه‌ران. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كانی سزادان و رێككاری بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه پابه‌ندنین به یاساكانی ریككاری فه‌رمانبه‌ران (انچباگ موڤفین).
٧. رێكخستنی په‌یكه‌ری كارگێڕی زانكۆ و دابه‌ش كردنی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبه‌كانی زانكۆ و دیاری كردنی ماف و ئه‌ركه‌كانیان و دیاری كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
٨. پێدانی نووسراوی پشتگیری به فه‌رمانبه‌ران له كاتی پێویست بۆ گشت دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقی فیدراڵ.
ب- ئه‌رشیف
ئه‌رشیف له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت:
١. به‌شی ده‌ركرده و وه‌رگرته (صادره و وارده): له‌م به‌شه‌دا گشت ئه‌و فه‌رمان و نووسراوانه‌ی كه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ده‌ردچن، به هه‌ردوو شێوه‌ی ئاسایی و ئه‌لیكترونی خه‌زن ده‌كرێن و له رێگه‌ی به‌ریده‌وه ده‌گه‌یێنرێنه شوێنی مه‌به‌ست و به‌سه‌ر هه‌موو به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، دابه‌ش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ش كه ئاراسته‌ی زانكۆ ده‌كرین، به هه‌مان میكانیزم هه‌ڵده‌گیرێن.
٢. به‌شی دۆسییه‌كان: ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به دروست كردن و ڕێكخستنی دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ گشت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ و پۆلێنكردنی ئه‌م دۆسێیانه به مه‌به‌ستی ئاسانكاری هه‌ڵگرتنی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌كان و سوود وه‌رگرتن لێیان له كاتی پێویستدا. هه‌روه‌ها (ناردن/ وه‌رگرتن)ی ئه‌م دۆسێیانه له كاتی گواستنه‌وه‌ی ڕاژه، دوای زنجیره كردنی نووسراو و به‌ڵگه‌نامه‌كان
.
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: دیار معاذ خلیل
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.