Untitled

زانكۆی سۆران و سه‌نته‌ری له‌نده‌ن بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، كۆنفرانسێك له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا ساز ده‌كه‌ن

 

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، زانكۆی سۆارن به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری له‌نده‌ن بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، كه‌ سه‌نته‌رێكی تویژینه‌وه‌ی كۆمارییه‌كانه‌ له‌ واشنگتن، به‌ مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و داهاتووی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق، رۆژی ٢٤/٧/٢٠١٧ كۆنفرانسێك له‌ ژێر ناونیشانی (كوردستان و عێراق: یه‌كێتی یان دابڕان؟) ساز ده‌كه‌ن.

 

 له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه‌ بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمه‌ن و راوێژكار و بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌مریكا ئاماده‌ی بن، دوایین پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق ده‌خرێنه‌ به‌رچاو و داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی رێفراندۆم به‌ چڕی باسی لێوه‌ ده‌كرێت.