دوای به ئه‌نجام گه‌یاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كارووباره‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران و ئه‌نجامدانی چه‌ندین چالاكی له‌و بواره‌دا، بەرێز(سیاکۆ سلێمان شێخۆ) بەرێوبەری سەنتەری گەشەپیدانی کار و مامۆستا لە فاکەڵتی ئاداب- زانکۆی سۆران، له پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت به به‌شداری كردن له راهێنانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وەک بەرێوەبەرێکی سەرکەوتوو و چاڵاک لە لایەن ریکخراوێكی ئەمریکی بانگێشت ده‌کرێت بۆ خولێكی راهێنان لە وڵاتی ئەمریکا.
شایه‌نی باسه پاش ئه‌وه‌ی كه وه‌زارەتی خۆێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە مانگی ٤ی ئەمسالدا، فەرمانی بە کردنەوەی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە هه‌موو زانکۆکانی کوردستان کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراویIREX) ( ی ئەمریکی، لەدوای هەوڵ و کوششێکی بەردەوام بۆ بەرەوپێشبردنی سەنتەرەکان و مەشق و ڕاهێنان پێکردنی ستافەکانیان بە چەند وۆرک شوپ و سیمیناری جیاواز لە هه‌موو بوارە جیاوازەکانی تایبەت بە بەهێزکردنی توانست و بەهرە مرۆییەکان، دواجار ئەم ریکخراوە بە شێوەیەکی پێشبڕکێ لە نێوان سەنتەرەکانی زانکۆکان‌دا، پروگرامێکی راگەیاند، كه تایبەت بوو بە مەشق پیکردنی ستافی ئەو سەنتەرانەی، کە سەرکەووتوو و چاڵاک بوونە لە بەرێوبردنی سەنتەرەکەیان. دوای پیشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم پروگرامە، لە سەر بنەمای لێهاتوویی و سەرکەوتوویی لە ئەرک و سەنتەرەکەیان، مامۆستا سیای ده‌بێته یه‌كێك له براوه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه.
جێگای ئاماژە پێکردنە كه (IREX) رێکخراوێکی ئەمریکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق پشتگیری دەکرێت. ئەم رێکخراوە بە شێوەیەکی چڕووپڕ کاردەکات بۆ بەرەوپییشبردنی کەرتی پەروەردەو خۆێندنی باڵا لە بوارە جیاوازەکانی تایبەت بەرەوپێشبردنی سیستەمی خوێندن و بەستنەوەی زانکۆکانی عێراق بە زانکۆ ناوبانگەکانی ئەمریکا.