ئەکادیمی

18118487 1156530341142340 5283346906865932291 N

 

رۆژی دوو شه‌ممه‌ ٢٤/٤/٢٠١٧ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. نه‌هرۆ زاگرۆس"یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، "پ.د.قه‌یس كاكل" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابی، دووه‌مین كۆنفرانسی قوتابی فاكه‌ڵتی ئاداب ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

Slider

 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٤/١٦ فاکەڵتیی ئەندازیاری زانكۆی سۆران له‌ چالاكییه‌كی ناوازه‌و ئاستبه‌رزدا، بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا"سەرۆکی زانکۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ، "د. به‌نگین مه‌سیح" راگری فاكه‌ڵـی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی شاری سۆران و پێشمەرگە و ئەندام پەرلەمانی کردستان و میوانی بیانی، دووەمین سیمپۆزیۆمی زانستی قوتابییان و مامۆستایانی به‌ڕێوه‌برد.

1

 

لە ڕێکەوتی ١٩ -٢١ / ٣/ ٢٠١٧ لە (زانکۆی عەین بۆ زانستەکان و تەکنەلۆجیا)ی شاری عەین لە وڵاتی ئیمارات، بیست و سێیەمین دیداری ڕاهێنانی قوتابییانی زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکان بەڕێوەچوو. لەم دیدارەدا بەڕێز پ. ی. د. یادگار ڕەسول باڵەکی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری قوتابییان، بە نوێنەرایەتیی زانکۆی سۆران ئامادە بوو. ئامانجی سەرەکی لەم دیدارە ساڵانەیەدا، ڕاهێنان و ئالوگۆڕکردنی قوتابییانی زانکۆکانی وڵاتە عەرەبییەکانە، بۆ ئەوەی جگە لە ئەزموونی زانکۆكانی خۆیان، سوود لە ئەزموونی زانکۆکانی تریش لە دەرەوەی وڵاتانی خۆیان ببینن.

1

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٧/٤/١١ له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، كارگێڕی و دارایی و قوتابییان، له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا، رێز له‌ تویژه‌ر و مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران به‌ڕێز"م. محه‌ممه‌د سه‌جادی" گیرا.

پەڕەى 29 لەکۆى 49 پەڕەدا