قوتابی

كۆتایی هاتنی خولێكی تۆپی سه‌رمێز بۆ كچان له‌ فاكه‌ڵتی زانست

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٧/٢/٢٠١٩، به‌ ئامادەبوونی  بەڕێزان "پ.ی. د. سەردار محیەدین باڵەکی" راگری فاکەڵتیی زانست، یاریدەدەرانی راگر و سەرۆک بەش و مامۆستا و قوتابییان، كۆتایی به‌ خولێكی  تۆپی سەرمێز، کە بۆ قوتابییانی کچ کرابووەوە، كۆتایی پێهات.

درێژەی بابەت: كۆتایی هاتنی خولێكی تۆپی سه‌رمێز بۆ كچان له‌ فاكه‌ڵتی زانست

قوتابییانی زانكۆی سۆران  یه‌كه‌م و دووه‌می كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا

Viber Image 201119 02 26  13.44.44

 

‎رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ٢٠١٩/٢/٢٥، لە شاری هەولێر، زانکۆی سه‌لاحه‌دین میوانداری پاڵەوانیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی زانکۆکان، بۆ کچان و  كوڕان كرد. زانکۆی سۆران كه‌ یەکێک لە زانکۆ بەشداربووەکان بوو، به‌ تیمێكه‌وه‌ به‌شداری كرد، کە بەڕێوبەرایەتی چاڵاکی وەرزشی زانکۆی سۆران، به‌ راهێنه‌رایه‌تی مامۆستایانی سكۆڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، سەرپەرشتی دەکرد.

درێژەی بابەت: قوتابییانی زانكۆی سۆران  یه‌كه‌م و دووه‌می كوردستانیان به‌ده‌ستهێنا

سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار وۆركشۆپێكی به‌ڕێوه‌برد

52020696 2569964229712058 1441893978092863488 N

 

"بزنسی خۆت درووست بکە"

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆراندا، ڕۆژانی ١٠/٢/٢٠١٩-٩، وۆركشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ی لە ژێر ناونیشانی"بزنسی خۆت درووست بكه‌!" بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران ڕێكخست.

درێژەی بابەت: سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار وۆركشۆپێكی به‌ڕێوه‌برد

‎له‌ گه‌شتێكی زانستیدا قوتابییان ئاشنای بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەکان کران

IMG 6916

 

‎له درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی كیمیای فاكه‌ڵتی زانست، رۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ١٩/٢/٢٠١٩ ، گه‌شتێكی زانستی بۆ ٤٥ قوتابی قۆناغه‌كانی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می به‌شه‌كانی (زانستی کیمیا، ئەندازیاری کیمیا، بایۆلۆجی و زانستی گشتی)، بۆ كۆمپانیای كۆكاكۆلا، رێكخرا. 

درێژەی بابەت: ‎له‌ گه‌شتێكی زانستیدا قوتابییان ئاشنای بەرهەمهێنانی خواردنەوە گازییەکان کران

قوتابییه‌كی فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كتێبێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

51691376 2501954329817942 2814140727859085312 N

 

قوتابی قۆناغی دووه‌می فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "زێبار عه‌زیزخان مهاجر"، كه‌ هاوكات وه‌رگێڕیشه‌ و له‌ بواره‌دا كار ده‌كات، كتیبێكی به‌ ناونیشانی (سه‌له‌فییه‌ت، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی) له‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ ئێستا له‌ كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌ست ده‌كه‌وێ.

درێژەی بابەت: قوتابییه‌كی فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كتێبێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پەڕەى 10 لەکۆى 14 پەڕەدا