ھەر لە سەرەتای درووست بونییهوه، زانکۆی سۆران بە تێڕوانینێکی نوێ، بیری لە چۆنیەتی بهدیهێنانی ئهو گۆڕانکارییە ڕیشەییانه کردووەتەوە، كە دەبنه ھۆی بەرەوپێشچونێکی جیاواز لە زانکۆکانی تری کوردستان. بۆ ئـەم مەبەستە ئهكادیمییه بهتواناكانی ئـەم زانکۆیە بڕیاریاندا، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان دەستپێبکەن، بۆ درووستكردنی سیستەمێک، کە جێپەنجەی زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیھانی تێدا بەدیبکرێت.
یەکێک لەو پەیوەندییە گرینگانە، ئـیمزاکردنی پرۆتۆکۆلێکی لێکتێگەیشتن بوو لەگەڵ زانکۆی لوندی سویدی. مامۆستا "دارا تۆفیق" یەکەم قوتابی دکتۆرا و پڕۆژهكهی، یهكهم كاری هاوبهش بوون، کە زانکۆی سۆران و زانکۆی لوندی، لێك گرێدان. بۆ پڕۆژەی دکتۆراکەی، چەند پرۆفیسۆر و شارەزایهكی ئـەم دوو زانکۆیە، بیریان لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی وانەوتنەوەو گواستنەوەی کۆرسەکانی بواری ماتماتیك كردهوه لە زانکۆی لوندەوە بۆ زانکۆی سۆران.
گواستنەوەی کۆرسێک لە زانکۆیەکی ئـەورووپی بۆ زانکۆیەکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، پرۆسەیەکی زۆر ئـاڵۆزە و ههوڵدان بۆ جێبهجێكردنی ناوەرۆکی کۆرسێکی ماتماتیکی زانکۆیەکی ئـەورووپی و وتنەوەی لە زانکۆیەکی كوردستان، زهحمهته.
دوای چهندین راوێژ و گفتوگۆکردن، ھەردوو لا بڕیارمان دا، كه پڕۆژهكهی مامۆستا دارا له ژێر ئهم ناونیشانهی خوارهوه به ئهنجام بگهیهندرێ:
Comparative Study of Teaching Computational Mathematics in Two Different Learning Environments
دواجار له رێكهوتی 8/4/2016 به سهركهوتووییهوه له (faltspatvagen la, lund) نامهی دكتۆراكهی تاوتوێكراو و بڕوانامهی دكتۆرایان پێ بهخشی.
شایهنی باسه مامۆستا دارا لهم توێژینهوهیهیهدا، به سهركهوتووییهوه، به چهندین وهڵام و لێكدانهوه و ئهنجامی گرنگ، له پێوهندی لهگهڵ ئهم بابهتانهی خوارهوه، گهیشتووه:
1. شێوەی وانەوتنەوەی گونجاو لە بواری ماتماتیک بۆ زانکۆکانی کوردستان.
2. پراکتیزەکردنی بیردۆزێکی جیھانی لەسەر کۆرسەکانی تایبەت بە بواری Computational Mathematics، نەک تەنھا بۆ کوردستان بەڵکو بۆ زانکۆکانی سویدیش.
3. بەراورد کردنی ئـاستی زانستی کۆرسەکانی ماتماتیک لە ھەردوو ژینگەی کوردستان و سوید و گەیاندنیان بە خاڵی ھاوبەش.
4. چۆنیەتی ئـۆرگانیزەکردنی ژینگەی ئـەو شوێنەی کە وانەکەی تێدا دەگۆترێتەوە.
5. چۆنیەتی ھاندانی قوتابییانی ئـامادەیی بۆ ئـەوەی بە حەزەوە ماتماتیک بخوێنن لە زانکۆ.
6. دیاریکردنی جۆرەکانی ئـیشی دواڕۆژ بۆ ئـەو کەسانەی ماتماتیک تەواو دەکەن، وەکو بەڕێوەبردنی کاری ژماردن لە کۆمپانیاکان، ئـەندازیاری تەکنیکی، ئـابووریناسی و ....ھتد.