بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان (بیناکاری) لە سالی ٢٠٠٩ وەکو دەزگایەکی تەکنیکی وجێبەجێکار بە پێی دیزاین و تایبەتمەندی ئەندازیاری سەردەم، لە پێناو ئامادەکردن و سەرپەرشتی کردن و ڕاپەڕاندن و چاودێری کردن و هەلسەنگاندنی ههموو ئەو پڕۆژانەی کە بۆ خزمەتی زانکۆ بنیات دەنرێن، دامهزراوه.
پێكهاتهی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکان لە ڕووی کارگێڕییەوە بەستراوەتەوە بە یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی. بهشه پێكهێنهرهكانی بریتین له:
یەکەم: بەشی نەخشەدانانی پڕۆژەکان ( پلان دانان )
بەرپرسیاریەتی ئەم بەشە دەسپێردرێت بە کەسێکی شیاو کە شارەزایی لە پێنج ساڵ کارکردن کەمتر نەبێت و بە لایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی بەکاڵۆیۆس بێت لە بواری ئەندازیاری. ئەم بەشە ههموو پسپۆڕِیەکانی ئەندازیاری لە بواری ( شارستانی، تەلارسازی، کارەبا و میکانیک ) و هەروەها تەکنیککاران لە خۆ دەگرێت. ئەم بەشە لە سێ یەکە پێک دێت:
١-یەکەی نەخشەدانان و لێكۆڵینهوه له پڕۆژەکان
٢- یەکەی دیزاین و نەخشەکێشان
٣- یەکەی دەرخستەکان
ئەرکەکانی بەشی پلان دانان:
یەکەی نەخشەدانان و لێكۆڵینهوه له پڕۆژەکان هەلدەستێت بەم کارانەی خوارەوە:
١-ئامادەکردنی سوود و بایهخی ئابوری و تەکنیکی پڕۆژەکان.
٢-ئامادەکردنی وەسفی گشتی پڕۆژەکان، بەخشینی راوێژی ئەندازیاری،ئەڕشیف کردنی پلان و دۆسیەکان.
٣-دەستنیشان کردنی پێداویسیتییەکانی ساڵانەی فاکەڵتیەکان لە ڕووی بیناکارییەوە بە هەماهەنگی لە گەڵ فاکەڵتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی دارایی بۆ جێگیرکردنی لە ناو بوودجەی پلاندانان و بوودجەی ساڵانەی زانکۆ.
٤-ئامادەکردنی مەرج و تایبەتمەندییە پێویستهكان بۆ گرێبەستەکان بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی گرێبەستەکان.
٥- ئامادەکردنی ههموو بەڵگەنامە پێویستەکانی تایبەت بە پرۆسەی بانگهێشتکردنی (کەمگیری) پڕۆژەکان بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی: گرێبەستەکان، یاسایی و دارایی.
٦- ئامادەکردنی ههموو بهڵگهكانی تایبهت به وهبهرهێنا و ئامادەکاری بۆ دەستبەکاربوونی پڕۆژەکان لە حاڵەتی سپاردندا.
٧-پێکهێنانی لێژنەکانی تایبهت به سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان، چ ئەو پڕۆژانەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن یا خود ئەوانەی بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێن بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییهكانی دارایی و کارووباری یاسایی.
دووەم بەشی ڕاپەڕاندن (جێبەجێکردن )ی پڕۆژەکان :
بەرپرسیاریەتی ئەم بەشە دەسپێردرێت بە کەسێکی شیاو کە شارەزایی لە پێنج ساڵ کارکردن کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و بە لایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.
بەشی جێبەجێکردن هەڵدەستێت بەم کارانەی خوارەوە :
١- سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکان و چاودێری کردنی لێژنەکانی سەرپەرشتیاری و ڕاپەڕاندنی پڕۆژەکان .
٢- سەردانی مەیدانی شوێنی پڕۆژەکان و چاودێری كردنی چۆنییهتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکان .
٣- پێشنیارکردنی سیاسەتە گشتییەکانی بیناکردن و سەرپەرشتیاری.
٤- بەشداری کردن لە ئامادەکردنی مەرج و تایبەتمەندییە پێویستهكان بۆ گرێبەستەکان .
٥- سەرپەرشتی کردنی ڕاپەڕاندن و جێبەجێکردنی گرێبەستی پڕۆژەکان .
٦- لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەندازیارانی نیشتەجێ لە بارەی شێوازی ڕاپەڕاندن بە پێی پلان و خشتەی پڕۆژەکان .
٧- ئامادەکردنی پێوانەی شاراوەی پڕۆژەکان .
٨- دیاریکردنی بڕی کرێی سەرپەرشتیاری و چاودێری پڕۆژەکان بە پێی ڕێنماییه داراییهكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دارایی.
٩- هەڵسەنگاندنی کاری کرێکاران لە پڕۆژەکان.
١٠- هاوکاریکردنی بەشەکانی تری بەڕێوەبەرایەتی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان .
سێیەم : بەشی بەدواداچوون
بەرپرسیاریەتی ئەم بەشە دەسپێردرێت بە کەسێکی شیاو کە شارەزایی لە پێنج ساڵ کارکردن کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە بواری ئەندازیاری.
بەشی بەدواداچوون هەڵدەستێت بەم کارانەی خوارەوە :
١-بەدواداچوونی گرێبەستەکانی سەرپەرشتیاری و لێكۆڵینهوهو و ووردبینی کردنیان لەگەڵ لایەنە گشتییەکان و یەکەکانی کاری پیشەیی .
٢-بەشداری کردن لە وەرگرتنی سەرەتایی و کۆتایی پڕۆژەکان و کۆتایی هێنان بە هەموو کارە یاساییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییهكانی: دارایی، کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان.
٣-وەرگرتنی خشتەی بەرەو پێشچوونی کار بۆ ههموو پڕۆژەکان و ووردبینی کردن و جێگیرکردنیان لە فەرمانگە و بەردەوامیدان بەم خشتانە بە پشت بەستن بە سەردانی مەیدانی پڕۆژەکان.
٤-بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی مانگانەی پڕۆژەکان بە ووردی لەسەر ڕاپەڕاندنی کارەکانی پڕۆژەکان بە پێی ڕێژەی ئەنجامدراوی فعلی و بڕی لادراو و تێبینی و ڕێگریەکان بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگە .
٥-ئامادەکردنی لیست و ڕاپۆرتەکانی ژمێریاری تایبەت بە پڕۆژەکان، کە لە لایەن وەزارەتەوە داواکراون. لەگەڵ ڕاپۆرتی مانگانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەکان لە وەزارەت.
٦-بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی ئامادەکردنی شوێنی کار یاخوود زەوی داواکراو بۆ پڕۆژەکان، بە هەماهەنگی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی کارووباری یاسایی .
٧-بەدواداچوونی پێویست بۆ کاری لێژنەکانی کردنەوە و شیکردنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پهیوهندیدارهكان.
٨-پێکهێنانی لێژنەی نرخدانان و پێدانی ماوەی زێدەکی بە هاوکاری بەشەکانی تری بەڕێوەبەرایەتی .
٩-بەدواداچوونی ههموو پشکنینە تاقیگەییەکان،کەرهستەی هاتوو یاخود بەکار هاتوو بۆ پڕۆژەکان و ئامادەکردنی ڕەزامەندی دەوری بۆ بەدواداچوونی پشکنینەکان .
١٠-بەشداربوون لە ئامادەکردنی خەمڵاندنەکانی بوودجەی پڕۆژەکانی زانکۆ .
ئەرکەکانی بەشی کارگێڕی :
١-وەرگرتن و ناردنی پۆستەکانی بەڕێوەبەرایەتی بۆ بەشەکانی تری زانکۆ و وەزارەت .
٢-پاراستنی بهراییهکان له دۆسیهی تایبهتدا.
٣- ئامادهکردنی فۆڕمی پێدانی مۆڵهت و فۆڕمی ئیفادی فهرمانبهران بهپێی ڕێنماییهکان.
٤-فۆتۆکۆپی و چاپ کردنی نووسراوی تایبەت.
پێوهندی:
بهڕێوهبهر: ئهندازیار نزار شاكر پیرۆ
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.