رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی ١١/١/٢٠١٨ شاندێكی هه‌ردوو كۆمپانیای بواری ئای تی، كۆمپانیای سینا تێل و Vienna Advantage Company سه‌ردانی زانكۆی سۆرانیان كرد و له لایه‌ن شاندێكی زانكۆی سۆران کە پێکهاتبوو لە به‌ڕێزان "د. روشدی سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری كارگێڕی و دارایی، "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارووباری زانستی، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئای تی، پێشوازیان لێكرا.
له‌م دانیشتنه‌دا، كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كه‌مپی زانكۆی سۆران ئه‌نجامدرا، له گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لدا، باس له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه كرا‌و و كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌شێكی ئومێدبه‌خش و سه‌ركه‌وتوودا، كۆتایی پێهات.
شایه‌نی باسه پڕۆژەکە ئێستا لە حاڵی جێبەجێکردندایەو بە تەواوکردنی، ده‌بێته یه‌كه‌مین ئه‌زموونی به ئه‌لیكترۆنی كردنی كه‌مپێكی زانكۆیی له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.