فاکەڵتیی ئەندازیاری لە زانکۆی سۆران له ساڵی 2013 دامەزراوە و هەر لەم ساڵەشدا دەرگای بە ڕووی وەرگرتنی قوتابیان کراوەتەوە. فاکەڵتیی ئەندازیاری له سێ بەش پێکدێت کە بریتین لە بەشەکانی (ئەندازیاریی شارستانی، ئەندازیاریی نەوت و ئەندازیاریی کیمیا).
ئەم فاکەڵتییە لە ڕۆژی دروستبوونیەوە تاکو ئێستا نزیکەی ژمارهیهكی زۆر ئەندازیاری كارامه و لێهاتووی لە پسپۆرە جیاوازەکان پێشکەش بە کۆمەڵگای کوردستانی کردووە.
دەرچوانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی لە بوارە جیاجیاکانی بنیاتنان و دیزاین و دروستکردن و پێشخستن و تۆكمهكردن و گەشەپێدانی ژێرخانی خزمەتگوازارییە بنهڕهتهكانی ژیان خزمەت بە كهرته جیاوازهكانی کۆمەڵگا دەکەن. دەرچوانی بەشی ئەندازیاریی نەوتیش لە بوارەکانی گەران و دۆزینهوهی نەوت و گاز، و هەڵکەندن و خزمەتگوزارییەکانی بیری نەوت و گاز، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و زۆر بواری دیکەش خزمەتێكی بهرچاو دەکەن. دەرچوانی بەشی ئەندازیاریی کیمیا لە زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنان، بە تایبەت دەرهێنان و پاڵاوتنی نەوت و گاز، پێترۆکیمیایی و پیشەسازیی خۆراک خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن.
فاکەڵتیی ئەندازیاری لە ئێستادا خاوەنی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئەندازیارییە، کە تاکە نووسینگەی لەم شێوەیەیه لە سەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. نووسینگەی ڕاوێژکاریی ئەندازیاریی زانکۆی سۆران دەتوانێت ببێت بە ناوەندێکی گرنگی ئەندازیاری بۆ خزمەتکردن و پهرهپێدانی کەرتە جیاوازەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەرێمی کوردستان.