به پێی نوێترین پله‌به‌ندی(وێبۆمێتریكس) كه تایبه‌ته به پله‌به‌ندی زانكۆكانی دنیا به پێی ماڵپه‌ڕه‌كانیان، زانكۆی سۆران هه‌روا له ریزی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان و عێراقدایه.
به پێی ئه‌و پله‌به‌ندییه، كه تایبه‌ته به نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ٢٠١٥، زانكۆی سۆران هه‌روا له پله‌ی سێیه‌می زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌ڵام له سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق دوو پله به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ ١٢ و له سه‌ر ئاستی زانكۆكانی دنیاش به هه‌مان شێوه به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه (١٦٨٠ پله).
به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له هه‌موو مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابییانی زانكۆی سۆران ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی هه‌رچی زیاتر بۆ زانكۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌خوازین.