ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر ۱۰ بەیانی، بە شێوەی ئۆنڵاین و بە ئامادەیی و بەشداری تیمێکی پسپۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قوتابی " شۆخان شێرزاد قادر " لە بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان كرا، كه به ناونیشانی ( Drivers Shaping Turkeyis Foreign Policy Towards The Middle East 2018 - 2022 ) ئامادهكرابوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان:
پ.د. نەزیر ئاکیێشیلمان، سەرۆکی لێژنە
پ.د. بیلال سامبور، ئەندام
پ.د. مازن ئهحمهد صدقی العقیلی، ئەندام
پ.ی. مراد چێمرێک ، ئەندام
پ.ی.د. ڤنێسا تینکەر، ئەندام
پ.د. محمد احسان، ئەندام و سەرپەرشتیار
شایەنی باسە پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕ، لێژنەی ئاماژە بۆکراو بڕوانامەی دکتۆرایان بە کاندید بەخشی.