رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٢/٢٧، قوتابییانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی، بەمەبەستی ئاشنابوونیان بە کارەکانی کەرتی پیشەسازی و چۆنیەتی بەرھەم ھێنانی شیش، گەشتێکی زانستیان به سەرپەرشتی "د. کامهران سلیمان و م. عارف قادری" ئهنجامدا بۆ کۆمپانیای Darin Steel لە شاری ھەولێر.
پێویسته بگوترێ، کۆمپانیای ناوبراو له سهر كواڵیتی ASTM A615 G60 كاردهكهن، کە ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن و ھیزی ڕاکێشانی کۆتایی MPa 620 ه.