هەلێکی زێڕین بۆ قوتابییانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی سۆران
سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆران کۆڕسێکی ئۆنلاین بۆ بەرنامەی ئۆتۆکاد بۆ قوتابییانی بەشی ئەندازیاری شارستانی فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی سۆران دەکاتەوە، کە تێیدا باس لەبەرنامەی ئۆتۆکاد و چۆنییەتی درووستکردنی نەخشەی خانوو بە بەرنامەی ئۆتۆکاد دەکرێت.