له چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوای به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی "عه‌لامه مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی" له قه‌زای پێنجوین، به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران چه‌ند دیدار و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی له شاری سلێمانی هه‌بوون. له‌و دیدارانه‌دا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦/٦/٢٠١٩، به جیا له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی و زانكۆی كۆمار هه‌یبوون، دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئه‌كادیمی كوردستان و زه‌رووره‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ له نێوان ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری زانست و كۆمه‌ڵگه، دوو یاداشتی لێكگه‌یشتن له نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سۆران و زانكۆی كۆمار، واژۆكران.